مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌رده‌م قوتابیان ئیسلامبوونی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
دۆنال تیله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی رۆیال كراون، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ، له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانی ئیسلامبوونی خۆی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، دۆناڵ كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ریكییه، له‌به‌رده‌م قوتابیانی په‌نجه‌ی شایه‌تمانی به‌رزكردووه‌ته‌وه و شایه‌تمان ده‌هێنێت.
دواتریش قوتابیانی و ئاماده‌بووانی شوێنه‌كه، خۆشحاڵی خۆیان به‌وه ده‌ربڕی كه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یان موسڵمان بووه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.