رۆژێگی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی عه‌سر 4 یاری به‌ڕێوه ده‌چن، ده‌ربه‌ندیخانیش له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی ئاكرێ ده‌كات، زێره‌ڤانیش ده‌یه‌وێت زامه‌كانی به هه‌ندرێن سارێژ بكات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له یاری لوتكه‌دا رووبه‌ڕووی برایه‌تی ده‌بێته‌وه، له شاری سلێمانیش نه‌ورۆز باوه‌ش بۆ ئارارات ده‌كاته‌وه.
له یاری لوتكه‌دا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و برایه‌تی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر، ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان پێشوازی له برایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامیش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه گه‌رموگوڕییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دوایین جار كه ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌رزی رابردوو بوو كاتێك برایه‌تی له نێو ئه‌م یاریگه‌یه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و به 2 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بده‌ینه‌وه، ده‌بینین هه‌میشه مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی برایه‌تی بووه، به‌وپێیه‌ی له دوایین 7 یاری نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، برایه‌تی 3 یاری بردۆته‌وه، 3 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه و پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
پێشمه‌رگه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ خانه‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت ته‌نیا 3 خاڵیان كۆكردۆته‌وه له دوایین خانه‌ی رێزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌ران باوه‌ش بۆ ئاكرێ ده‌كاته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، ده‌ربه‌ندیخان له نێو هانده‌ره جۆش و خرۆشه‌كانی میوانداریی ئاكرێ ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو شكست بووه به‌شیان، له‌م یارییه‌دا به ئامانجی سارێژكردنی برینه‌كانیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان به 6 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێت، ئاكرێش به 4 خاڵ خانه‌ی سێزده‌یه‌می گرتووه.
نه‌ورۆز و ئارارات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئارارات له پیرمامه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز گه‌شتی سلێمانی كردووه، نه‌ورۆز به‌سه‌ركردایه‌تی خه‌سرۆ گۆرون سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئاكرێ، به‌ڵام هێشتا ئاستی تیپه‌كه ناجێگیره و وه‌ك پێویست له سه‌رجه‌م یارییه‌كان به یه‌ك ئاست ده‌رناكه‌ون، هه‌رچی ئاراراته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو دوو خاڵی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر گازی باكوور له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئارارات له‌م وه‌رزه به‌هێزه‌وه هاتۆته مه‌یدان و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وی 9 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه دێت، ئاراراتیش به 11 خاڵ خانه‌ی چواره‌می داگیر كردووه.
زێره‌ڤانی بۆ ساڕێژی زامه‌كانى میوانداريی هه‌ندرێن ده‌كات
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ندرێن به بارودۆخێكی خراپ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆكی كردووه، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له كێشه‌ی راسته‌قینه‌دان، زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، خاوه‌ن زۆرترین ناسناوی خوله‌كه بۆته نێچیرێكی ئاسان بۆ یانه‌كان و به ئاسانی سێ خاڵی لێ وه‌رده‌گرن، گه‌ڕی رابردوو شێروانه‌ی پر له كێشه، توانی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌سه‌ر حسابی زێره‌ڤانی بێت.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێنیش به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ پێشوازی له خوله‌كه كردووه و به 5 خاڵ له پۆلێنی پازده‌یه‌می خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا، زێره‌ڤانی به 6 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م جێگیر بووه.