"كریستیانۆ پلانی وێرانكردنی ریال مه‌دریدی داڕشتووه"

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه له دوای نه‌مانی كریستیانۆ له ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید، به‌شێكی دیكه‌ی یاریزانه‌كان ئاره‌زووی جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیسكۆ و مارسێلۆ ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی یوڤێنتۆس ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردۆته‌وه كه ئیسكۆ و مارسێلۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێبهێڵن و هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆ هه‌ڵبگرن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له رێگه‌ی وه‌تس ئه‌پ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ و مارسێلۆ كردووه و رازیكردوون درێسی یوڤێنتۆس بپۆشن.
