به‌رپرسێكی سه‌ربازیی حه‌شد له خانه‌قین كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی له باشوورى خانه‌قین كوژرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی حه‌شدی شه‌عبی، له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی "روحوڵڵا"ی سه‌ر به لیوای 110 و دوو چه‌كداری دیكه‌ی لیواكه كوژران.
به گوێره‌ی وێبسایتی "الغد پرێس"، ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شد، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی داعش له باشووری خانه‌قین ئه‌نجامداوه و له‌وێش بۆمبێكی چێندراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه له ئاكامیشدا، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه و دوو چه‌كداری دیكه كوژراون.
وه‌ك وێبسایته عێراقییه‌كه باسی كردووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، سێ حه‌شارگه‌ی داعش تێكدراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌دا گیراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بۆمبه‌كه له نزیكی گوندی "ئه‌شاجیر"ی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئ. م