پڕۆژه یاسایێكی ئه‌مه‌ریكا دوو گروپی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ رێگریكردن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی عێراق په‌سه‌ند كراوه، دوو گروپی حه‌شدی شه‌عبی ده‌خاته ژێر باری ئه‌و سزایانه و به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه، هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دوو گروپانه سڕ ده‌كرێن، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ندامه‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و دوو گروپه بكات.
ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاساكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و گروپانه له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات، كه پێویسته بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه و سزاشیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و ده‌بێت راپۆرتی تایبه‌تیش به‌و گروپانه پێشكه‌ش به كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی بكات.
هه‌روه‌ك ئه‌و یاسایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش پابه‌ندی دانانی لیستێك ده‌كات، كه ناوی ئه‌و گروپ و رێكخراوانه له‌خۆ بگرێت، كه پشتیوانی له سوپای پاسداران وه‌رده‌گرن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و گروپه ئه‌فغانی و پاكستانییانه سزا ده‌درێن، كه له‌لایه‌ن رژێمی تارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و له سووریا شانبه‌شانی هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پڕۆژه یاساكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پیران وێنه‌ی ئۆرجیناڵی پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكات، به‌ر له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی بكرێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ په‌یمانگه‌ی "راند پوڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر یاسایێكی نوێ به‌ناوی "رێگریكردن له ئاڵۆزكردنی سه‌قامگیری عێراق" داوه، كه رێگری له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی شێواندنی سه‌قامگیری عێراق ده‌كات".
H.B