رۆژێكی پڕگۆڵ و ئاگرین له خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان، 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون، هیچ كامێك له یارییه‌كان به یه‌كسانبوون كۆتایی نه‌هات، له‌م گه‌ڕه‌دا برایه‌تی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایاب تۆمار كرد، ده‌ربه‌ندیخانیش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی زامه‌كانی خۆی به هه‌ندرێن سارێژ كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 0 ـ 2 برایه‌تی
له خوله‌كی 14 سه‌فین مه‌نسوور گۆڵی پێشكه‌وتنی برایه‌تی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، عه‌بدوڵڵا خه‌لیل تۆپێكی له نێو ناوچه‌ی سزای پێشمه‌رگه وه‌رگرت و له نێو قاچه‌كانی گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه‌ی تێپه‌ڕ كرد.
برایه‌تی دیسان مێژووی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دووباره كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردووش برایه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه به هه‌مان ئه‌نجام به دوو گۆڵی خاوینه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌م هانده‌رانی پێشمه‌رگه گێرا.
ئه‌گه‌ر ئاوڕۆ له ئاماری رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بده‌ینه‌وه، ده‌بینین هه‌میشه مێژوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی بووه، به‌وپێیه‌ی سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت له كۆی 8 یاری، 4 سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و 3 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆتۆته‌وه.
پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له خانه‌ی 14ـه‌م و كۆتایی بۆ خانه‌ی ده‌یه‌م هه‌ڵكشا.
ده‌ربه‌ندیخان 2 ـ 1 ئاكرێ
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپوڕای هانده‌رانی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، سه‌ره‌تا ئارام قادر له خوله‌كی 9 ده‌ستی خۆی وه‌شاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، ده‌ربه‌ند به پاڵپشتی هانده‌رانی گۆڵی دووه‌میشی له رێگه‌ی (دانا موسته‌فا) زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 85 (سامڕ محه‌مه‌د) تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئاكرێی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له‌شكست رزگار بكات.
ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 9 خاڵ و بۆ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به 4 خاڵ گه‌ڕایه‌وه دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه.
نه‌ورۆز 1 ـ 0 ئارارات
یانه‌ی نه‌ورۆز به سه‌ركردایه‌تی خه‌سرۆ گوروونی راهێنه‌ر دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان له دژی ئارارات برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه، دیار عه‌لی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له خوله‌كی 78 گۆڵه‌كه‌ی تۆمار كرد.
نه‌ورۆز به‌م ئه‌نجامه بووه خاوه‌نی 12 خاڵ له شوێنی ئارارات له ریزبه‌ندی چواره‌می خوله‌كه جێگیر بوو، له به‌رامبه‌ردا ئارارات به 11 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.
زێره‌ڤانی 2 ـ 1 هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری زێره‌ڤانی پلانێكی هێرشبه‌ری په‌یڕه‌و كرد و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له رێگه‌ی (ئوسامه محه‌مه‌د و زیاد ئه‌حمه‌د) تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش، هه‌ندرێن جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵێكی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌و یارییه‌دا یاریزانێكی هه‌ندرێن كارتی سووری وه‌رگرت.
زێره‌ڤانی به‌م ئه‌نجامه ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 9 خاڵ به‌رز كرده‌وه، هه‌ندرێنیش به 5 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی خۆی له خانه‌ی یازده‌یه‌م مایه‌وه.