سائيرون: با فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى بكرێنه وه‌زيرى ناوخۆ و به‌رگرى
K24 – هه‌ولێر:
ھاوپەیمانی سائيرون پشتیوانی خۆى لە دانانی فەرماندەیەكی سەربازی بۆ پۆستی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند.
عەلا روبەیعی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائيرون، پشتیوانی ھاوپەیمانێتییەكەی بۆ دانانی فەرماندەیەكی سەربازی لە پۆستی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند.
پەرلەمانتارەكەی سائيرون گوتی: ئەو دوو پۆستە زۆر گرنگن و پێویستییان بەكەسانی شارەزا و لێھاتوو ھەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ھاوپەیمانی بونیاتنانەوە، فالح فەیازی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و میحوەری وەتەنی سوننەش، سەلیم جبوری بۆ وەزارەتی بەرگری دیاریكردووە.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى هاوپه‌يمانى سائيرون له كاتێكدايه، هێشتا مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ى 8 پۆستى وه‌زارى له ئارادايه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، لەبارەی تەواوكردنی پێكھاتەی حكومەت، لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیب ئه‌هلى حه‌ق، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان، موقتەدا سەدر رابه‌رى ره‌وتى سه‌در و عەمار حەكیم سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كۆبوويه‌وه.