ماركا: مۆدریچ شكستی به كریستیانۆ هێنا و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێنا

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی 2018ـی به‌ده‌ستهێناوه و كریستیانۆش پله‌ی دووه‌می گرتووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 دێسێمبه‌ری 2018 له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی ده‌نگی زۆرینه‌ی هانده‌ران، كاپتن، راهێنه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری مسۆگه‌ر كردووه كه بڕیاره خه‌ڵاته‌كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له پاریس پێشكه‌ش بكرێت.
ماركا نووسیویه‌تی: مۆدریچ حه‌وته‌مین یاریزانه له مێژووی ریال مه‌درید كه خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌باته‌وه، هه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌مین یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی یوگسلاڤیای پێشوو كه ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ستده‌هێنێت.
لوكا مۆدریچ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید ناسناوی چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی یانه‌كانی برده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی پله‌ی دووه‌می له جامی جیهانی رووسیا ده‌ستخسته و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالیشی برده‌وه، لوكا نازناوی (زه بێست)ـی 2018ـی به‌ده‌ستهێنا.
