به‌ فه‌رمی، داڤید ڤییا بۆ هه‌مان یانه‌ی ئینیێستای هاونیشتیمانی گواسترایه‌وه‌

داڤید ڤییا په‌یوه‌ندی به‌ خولی ژاپۆنییه‌وه‌ كرد

داڤید ڤیای هێرشبەری ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ژاپۆنی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ ڤییای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانەی نیۆیۆرک سیتی ئەمریکا گەیشتونە رێکەوتن و ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بری گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.

داڤید ڤییا، هێرشبەری پێشووی یانەکانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید، ڤالێنسیا و بارسێلۆنا ئەم وەرزە لە خولی ژاپۆن جارێکی دیکە لەگەڵ ئاندرێس ئینیێستای هاونیشتیمانی یاری دەکاتەوە.

ڤییای 37 ساڵان دوای ئەوەی لە وەرزی 2013 ـ 2014 ریزەکانی بارسێلۆنای بەرەو ئاتڵێتیکۆ مەدرید جێهێشت و دوای تەنها یەک وەرز خولی وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی نیۆیۆرک سیتی ئەمریکا کرد و بۆ ماوەی 4 وەرزیش یاری بۆ ئەم یانەیە کرد.

داڤید ڤییا هێرشبه‌ری ئیسپانی یانه‌ی ڤیسێل کۆبی
داڤید ڤییا هێرشبه‌ری ئیسپانی یانه‌ی ڤیسێل کۆبی