ئالڤێس: شوورهییه و ههست دهكهم سووكایهتیم پێ دهكرێت
دانئ ئالڤێسی بەرگریکاری برازیلی بە توندی هێرش دەکاتە سەر بریارەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باشوور، سەبارەت بە گواستنەوەی یاری هاتنەوەی فایناڵی جامی لیبەرتادۆرێس بۆ شاری مەدرید و ئەم بریارە بە شەرمەزارییەکی گەورە دەزانێت و هیواداریشە کە بەرپرسانی کۆنمێبۆل لەم بریارەیان پاشگەز ببنەوە.
دانی ئالڤێس بهرگریكاری یانهی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگهی گڵۆبۆی بهرازیلی بڵاوبۆتهوه دهڵێت: پێموایە گەورەترین شورەییە کە فایناڵی هاتنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس لە نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجونیۆرز لە دەرەوەی ئارجێنتینا بکرێت.
ئالڤێس گوتیشی: ئەم قسانە وەکو کەسێکی دانیشتووی ئەمریکای باشوور دەڵێم و هەست دەکەم کە سووکایەتی بە خەڵکی ئەم کیشوەرە دەکرێت، پێموایە ئەو کەسانەی کە دەستیان لەم بریارە هەبووە پێویستە زیاتر بیری لێ بکەنەوە، چونکە نابێت ئەوانەی کە ئەم کارە ناشیاوەیان کردووە تێکەڵ بە ئەوانی دیکە بکرێن، لەبەر ئەوەی کەسانی زۆر هەن دەیانەوێت ئەو یارییە لە وڵاتی خۆیان ببینن.
ئالڤێس دهشڵێت: هەرچەندە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵام وەکو کەسێکی ئەمریکای باشوور هەست پێدەکەم کە دژایەتیەکی گەورەم بەرامبەر دەکرێت، بۆیە هیوادارم لە پێناو ئەو کەسانەی کە هیچ گوناحێکیان لەم بابەتە نییە یارییەکە لە ئیسپانیا نەکرێت و بگەرێنرێتەوە ئارجێنتینا.
بڕیاره له 9ـی ئهم مانگه یارییهكی یهكلاكهرهوه لهسهر ناسناوی جامی لیبهرتادۆریس له نێوان ریڤهرپلهیت و بۆكاجۆنیۆرز له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مهدرید بكرێت.