به‌هۆی "حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان" هۆزێكی عه‌ره‌ب له شۆفێرێكی كورد خۆشده‌بن

K24 - هه‌ولێر:
تیره‌ی بوبالی سه‌ر به هۆزی دلێمن، له شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار، ره‌تیانكرده‌وه له پای خوێنی كوڕه‌كه‌یان، هیچ شتێك له شۆفێرێكی كورد وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نباره له كاتی ئاواره‌بوونیان له ساڵی 2014.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له رووداوێكی هاتووچۆدا، شۆفێره كورده‌كه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركووكه، له كوڕێكى هۆزی بوبالی ده‌دات و له ئاكامیشدا كوڕه‌كه گیانی له ده‌ستداوه.
عومه‌ر شه‌یحان، ریشسپی هۆزی دلێم له ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه، هۆزی بوبالی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ شتێك له بنه‌ماڵه‌ی شۆفێره كورده‌كه وه‌ربگرن,.
ريشسپی هۆزه‌كه رایگه‌یاندووه، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی شانبه‌شانی ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار راوه‌ستابوون، ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاره‌كه‌یان داگیركردبوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاواره‌كان ده‌كرد و هیچ كه‌س هه‌ستی به ئاواره‌یی نه‌ده‌كرد و "وامانده‌زانی له شاری خۆمانین" و مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان له بیر ناكرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه: وێبسایتی الوكالة الاخباریة
ئ. م