ڤاڵڤێردی به‌هۆی مێسی تووشی شۆك بووه
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفراسی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال نیگه‌رانی خۆی له بێبه‌شبوونی مێسی له باڵۆن دۆر ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: هۆكار زۆرن كه ئه‌م وه‌رزه گۆڵی زۆرمان لێده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 دێسێمبه‌ری 2018، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌شداریی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی كرد كه تووشی شۆك بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین بێبه‌ش بووه، ده‌شڵێت: نه‌ك من هه‌موو جیهان به‌هۆی دوورخرانه‌وه‌ی مێسی له ریزی به‌ربژێره‌كانی بردنه‌وه باڵۆن دۆر، تووشی سه‌رسوڕمان هاتووه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: راسته ئێمه گۆڵی زۆرمان لێ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه چڕ كردۆته‌وه، پێكانی زۆری یاریزانان هۆكارێكی كاریگه‌ره، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له جیهانی تۆپی پێ سرووشتییه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤیاریال ده‌بێت، یاری 400 یاری من له لالیگا، پێموایه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی من له وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له كاری راهێنه‌رایه‌تی.
راهێنه‌ری بارسا سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له بریاری یاریكردنی جامی سووپه‌ر كلاسیكۆی لیبه‌رتادۆریس له مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: شتێكی زۆر سه‌یره، وه‌ك ئه‌وه وایه یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له به‌رازیل به‌ڕێوه بچێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ره‌خنه‌گرتن له بارسێلۆنا به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت و من به ئاسایی ده‌زانم، هه‌موومان ده‌مانه‌وێت یارییه‌كی جوان بكه‌ین و ناسناوه‌كان ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته كاری بۆ بكه‌ین و ئارام بگرین و خۆراگر بین.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: تا گواستنه‌وه‌ی زستانه یاریزانه‌كانی خۆمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، هه‌ڵبه‌ت ده‌مانه‌وێت پشت به یاریزانانی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌مان ببه‌ستین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: له یاری رابردوو له چامپیۆنزلیگ یاریم به دینس سوارێز كرد، ئیلیا و سامبر 2 یاریزانن كه تازه له پێكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پێویسته سه‌ركێشیان پێ نه‌كه‌ین و له یارییه‌كانی داهاتوو خۆیان بسه‌لمێنن و ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه تا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه.
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 8:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، بارسێلۆنا له كامپ نوو میوانداریی ڤیاریال ده‌كات.