بڕیاره‌كانی راكان جبووری فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا ده‌هێنێته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر بڕیارەكانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كەركوك رێكبخات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، تادێت راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌عریبكردنی ئه‌و شاره و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی هاورده له شوێنی كورده‌كان چڕكردووه‌ته‌وه و، بۆ كورد بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.
له‌مباره‌شه‌وه مه‌یاده نه‌جاڕ، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات، "نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌ركووك، به‌ڵكو به‌رنامه‌مان بۆ ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه و هه‌وڵه‌كانمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ تایبه‌تكردنی دانیشتنێكی په‌رلمان بۆ ئه‌و پرسه خستووه‌ته گه‌ڕ".
له نویترین بڕیاریشدا، به‌ر له دوو رۆژ به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره 9980 له به‌رواری 28/11/2018 كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبز كردبوو، جبووری فه‌رمانی كرد گوندێكی كوردیی سه‌ر به‌و ناحیه‌یه راده‌ستی 93 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده بكات و له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌موو ئه‌و كۆسپانه لاده‌برێن كه له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ گونده‌كه هه‌ن، هه‌روه‌ها كارئاسانی ته‌واو بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و عه‌ره‌بانه له ناو خانووی كورده‌كانی ئه‌و گونده ده‌كرێن".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب كه پسپۆڕێكی یاساییه تایبه‌ت به كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه ئه‌ركی چاودێریكردنی له‌ئه‌ستۆیه، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه نایاسایین و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا په‌كخراوه، په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆ بگرێت و لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی جبووری پێكبهێنێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "به‌شێكی زۆری ئه‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌موویان به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه".
ڕووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو كێشه‌گه‌لێكی بۆ پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركووك به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه له‌لایه‌ك نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و شاره و له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌كخستنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سه‌پاندنی پارێزگارێك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، له‌كاتێكدا كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده، زه‌مینه‌سازی كردووه، كه نه‌ك ته‌نیا مافه‌كانی كورد له‌و شاره پشتگوێ بخرێن، به‌ڵكو سته‌مكاریش به‌رامبه‌ریان بكرێت و له‌سه‌ر زێدی خۆیان ده‌ربكرێن و عه‌ره‌بی هاورده له‌شوێنی ئه‌وان نیشته‌جێ بكرێن.
H.B