چین كاری زانایه‌كی پزیشكی راده‌گرێت كه ده‌ستكاری بوهێڵه‌كانی كۆرپه‌له‌ی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، ته‌واوی چالاكییه زانستی و پزیشكییه‌كانی زانایه‌كی وڵاته‌كه‌ی راگرتووه كه ده‌ستكاری بوهێڵ (جیناتی) دوو كۆرپه‌له‌ی كردووه.
هوجی یانكوی، زانای پزیشكییه و به‌ر له چه‌ند رۆژێك رایگه‌یاند، ده‌ستكاری بوهێڵ (جیناتی) دوو كۆرپه‌له‌ی كردووه كه دووانه بوونه و هه‌ردووكیشیان به ته‌ندرووستییه‌كی باشه‌وه له دایكبوون.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و زانایه، ده‌ستكاری ئه‌و بوهێڵانه‌ی كردووه كه "ڤایرۆسی ئایدز" وه‌رده‌گرن و به‌رپرسن لێی، ئه‌مه‌ش واتا كۆرپه‌له به سیسته‌مێكی به‌رگری به‌هێزه‌وه به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی ئایدز له دایك ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریكردنی بوهێڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شی كۆرپه‌له‌كان بووه، به‌ڵام بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی زۆرێك له ناوه‌نده زانستی و مرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه ته‌واوی چالاكییه‌كانی رابگرێت.
شۆ نانپینگ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی چین بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا گوتی: "ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه پێشێلكردنێكی روونی یاساكانی چینه، جیا له‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئاكاریی و به‌ها ئه‌كادیمییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه و دژه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی چین ئاشكراشیكرد، جیا له راگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و زانایه، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كردووه، راگیراون و پێشبینیش ده‌كرێت به‌شێكیان سزا بدرێن.
هوجی یانكوی، له شاری شینچین چینی نیشته‌جێیه و له زانكۆی "Southern University of Science and Technology" وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش له یه‌كێك له سێمیناره‌كاندا، تاقیكردنه‌وه نوێیه‌كه‌ی و ده‌ستكاریكردنی بوهێڵى دوو كۆرپه‌له‌ی ئاشكرا كرد، كه به ته‌ندرووستی باشه‌وه له‌دایكبوونه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كاره‌كانی ئه‌و زانایه‌یان راگرت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م