پاسپۆرتی ئیمارات یەکەمی جیهانه

عێراقیش له‌ كۆتاییه‌ و ته‌نها پێش ئه‌فغانستان كه‌وتووه‌

K24 - هه‌ولێر:‌

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی (پاسپۆرت ئیندێكس)، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ریزبه‌ندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان، پاسپۆری میرنشینه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات) له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌مه‌ و عێراقیش پێش كۆتایی و ته‌نها پێش ئه‌فغانستان كه‌وتووه‌.

ریزبه‌ندیكردنی پاسپۆرته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ردانیكردنی زۆرترین وڵاته‌ به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته‌، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئیماراتیش ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 167 وڵاتی جیاوازی جیهان بكه‌ن.

بەمەش ئیمارات پێش هەریەکە لە سێنگاپوور و ئەڵمانیا کەوت، کە هەردووکیان لە پلەی دووەم دێن و هەڵگرانی ئەو دوو پاسپۆرتەش، دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە 166 وڵات.

لەسەر ئاستی خراپترینەکانیش، ئەفغانستان لە پلەی یەکەم دێت كه‌ هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته‌ ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 29 وڵات بكه‌ن.

هه‌رچی عێراقیشه‌، ته‌نها له‌ پێش ئه‌فغانستانه‌ و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، ده‌توانن سه‌ردانی 32 وڵات بكه‌ن.

ئ. م