رێژه‌ی بارینی بارانی ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵی رابردوو زیادیكردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، داتای رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵ و پاری بڵاوكرده‌وه و به به‌راوردیش ئه‌مساڵ باران زۆر زیاتر باریوه.
به گوێره‌ی داتاكانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ، له پارێزگاكانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
به گوێره‌ی داتاكانیش، له هه‌ولێر ئه‌مساڵ بڕی 215.2 ملم باران باریوه، له كاتێكدا له ساڵی رابردوو تا ئه‌م كاته، ته‌نها 37.6 ملم باران باریوه و جیاوازییه‌كه‌شی ده‌گاته 177.6 ملم.
له پارێزگای سلێمانیش جیاوازیی باران بارین به به‌راورد به ساڵی رابردوو 119.9 ملمه و ئه‌مساڵ 226.3 ملم باران باریوه.
هه‌رچی پارێزگای دهۆكه، زۆرترین رێژه‌ی بارانی ئه‌مساڵ له‌و پارێزگایه بووه و 264.1 ملم باران باریوه و ساڵی رابردوو تا 1ی 12 ته‌نها 35.5 ملم باران باریوه.
پارێزگای كه‌ركووكیش ساڵی رابردوو تا 1ی 12، ته‌نها 2.7 ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 165.2 ملم باران له‌و پارێزگایه باریوه.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مساڵ 174 ملم باران باریوه، له كاتێكدا ساڵی رابردوو 39.7 ملم بووه.
ئ. م