به ڤیدیۆ.. یانه‌یه‌كی هاوره‌گه‌زبازان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له یاریگه‌ی وێمبلی به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی ستۆنواڵ تاكه یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازانه و به‌شداری خولی پله دوازده‌ی ئینگلاندی كردووه، له یه‌كه‌مین یاریش له یاریگای وێمبڵی له له‌نده‌ن رووبه‌رووی یانه‌ی وێڵبه‌رفۆرس بووه و یارییه‌كه‌شی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
یاریگای ویمبڵی له له‌نده‌ن شه‌وێكی جیاوازی له شه‌وه‌كانی دیكه به‌ڕێكرد و بۆ یه‌كه‌مین جار میوانداریی یارییه‌كی یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی كرد.
نیو بازنه‌ی سه‌ره‌وه‌ی یاریگای ویمبڵی ره‌نگی په‌لكه‌زێڕینه‌ی هه‌بوو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاڵای هاوره‌گه‌زبازه‌كان.
یانه‌ی ستۆنواڵ كه یانه‌یه‌كی خولی پله دوازده‌ی ئینگلانده و هه‌موو یاریزان و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ش هاوڕه‌گه‌زبازن رێگایان پێدرا یه‌كه‌مین یارییان له خوله‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی وێڵبێنفۆرس له وێمبڵی ستادیۆم ئه‌نجام بده‌ن.
یانه‌ی ستۆن واڵ له ساڵی 1991 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند هاوڕهگهزبازێك دامه‌زراوه، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیان لێكرا، به‌ڵام تا ئێستاش له‌سه‌ر په‌ره‌دان به یانه‌كه و هاوڕه‌گه‌زبازی خۆیان به‌رده‌وامن.
یاریگای ویمبڵی جێگای 90 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌و شه‌وه سارده نزیكه‌ی هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون.
له سه‌ره‌تا یانه‌ی میواندار گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتایی یانه‌ی ستۆنواڵی هاوڕه‌گه‌زبازان توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و له یه‌كه‌مین یارییان له خولی پله دوازده‌ی ئینگلاند بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستۆنواڵ واژۆ كردووه و وه‌ك هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئینگلاند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.