پارتى: كار بۆ په‌سندكردنى پرۆژه‌ ياساى چاكسازى ده‌كه‌ين

پێويسته‌ پرۆژە یاسای چاکسازی یەکەم پرۆژە یاسا بێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

فراكسيۆنى پارتی ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پێويسته‌ پرۆژە یاسای چاکسازی یەکەم پرۆژە یاسا بێت، کە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەردەکات.

له‌و باره‌يه‌وه‌، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رێبوار بابكه‌يى، رايگه‌ياند، گەر لایەنەکانی دیکە ببنە ئاستەنگ ئەوا پارتی بە زۆرینە ئەو پرۆژەیە پەسەند دەکات.

هاوکات پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، مسليم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ، جەختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌وان پشتيوانى له‌ په‌سندكردنى پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌ ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ فراكسيۆنى پارتى له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ ژوورى هه‌واڵى كوردستان24 رايگه‌ياند، پارتى پرۆژه‌ ياساى چاكسازى ناكاته‌ قوربانى موزايه‌ده‌ى سياسى لايه‌نه‌كانى ديكه‌.

گوتيشى: له‌ رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ رێككارى پێويست بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ ياساكه‌ ده‌گرينه‌ به‌ر.