هه‌ر كۆمپانيايه‌ك فێڵ له‌ هاووڵاتيان بكات مۆڵه‌تى لێوه‌رده‌گيرێته‌وه‌

چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە ناوی وەرگرتنی ئیقامەوە لە دەرەوەی وڵات، پارە لە ھاووڵاتیان وه‌رده‌گرن
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

ماوەیەکە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە ناوی وەرگرتنی ئیقامەوە لە دەرەوەی وڵات، پارە لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرن و دواتر خۆیان ون دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی له‌و باره‌يه‌وه‌ رايگه‌ياند، ھەر کۆمپانیایەک لە دادگا سکاڵای لەسەربێت کە کاری وایکردووە مۆڵەتەکەی ھەڵدەوشێنینەوە.

بۆ ئەوەی چیتر پارەی ھاووڵاتیان بە فیڕۆ نەڕوا، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی و کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان بەھاوبەشی پێداچوونەوە و خوێندنەوەی ورد بۆ کاری کۆمپانیا و نوسینگە گەشتیارییەکان بکەن و کارەکانیان بۆ دیاربکرێت، ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار داوا لە کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکات گومان لەھەر کۆمپانیایەک دەکەن ئەو کارە دەکات ئەوانی لێ ئاگاداربکەنەوە تا رێکكاری یاسایی بەرامبەر بگرنە بەر.