به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه لوتكه‌ی لالیگا
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به ڤیاریال هێنا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پێشه‌نگی لالیگا گه‌ڕایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 دێسێمبه‌ری 2018، بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی ڤیاریالی كرد.
له خوله‌كی 36 جیرارد پیكێ تاكه گۆڵه‌كه‌ی بارسێلۆنای تۆمار كرد، به‌مه‌ش پیكێ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 4 گۆڵی تۆمار كردووه، له لالیگا ته‌نیا رامۆس زیاتری تۆمار كردووه (5) گۆڵ.
له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌ش، كارلێس ئێلینا تۆپێكی ئه‌فسووناوی له مێسی پێگه‌یشت و گۆڵی دووه‌می بۆ بارسا زیاد كرد.
بارسێلۆنا به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 28 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی خوله‌كه، له ئه‌گه‌ری شكست یان یه‌كسانبوونی سێڤییا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئالاڤێس، بارسا له پێشه‌نگی لالیگا جێگیر ده‌بێت.