میدیا عێراقییه‌كان ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی یه‌كێتی بۆ به‌رپرسانی به‌غدا ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی ئاشكرا كردووه، كه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی عێراقی كردووه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات، "شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه دوێنێ سه‌ردانی به‌غدای كردووه و چاویان به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراقی كه‌وتووه، له‌وانه‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، نامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و لایه‌نانه پێ بووه".
راگه‌یاندنه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌و نامه‌یه داواكارییه‌كی یه‌كێتی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رازیبوونی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، بۆ پێدانی پۆستی وه‌زیری دادی عێراقی به یه‌كێتی، چونكه وه‌ك ئه‌و حزبه دووپاتیده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن مافی خۆیانه ئه‌و پۆسته وه‌رگرن"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "شاندی یه‌كێتی به به‌رپرسانی عێراقییان راگه‌یاندووه، كه هیچ نوێنه‌رێكیان له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی نییه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "شاندی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی چاكسازی كۆبوونه‌ته‌وه، له‌ناویان عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌و دیدارانه په‌یامێكن بۆ هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌چێته پاڵ هاوپه‌یمانی چاكسازی، ئه‌گه‌ر له‌ناو حكوومه‌ت هیچ پۆستێكی وه‌زاری پێنه‌درێت".
هه‌رچه‌نده به‌ر له ماوه‌یه‌ك كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تائێستا ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی دیار نییه و هێشتا كه‌سانی یه‌كه‌می 8 وه‌زاره‌ت یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
H.B