له‌به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستپێكرد
K24- هه‌ولێر:
به سه‌دان هاووڵاتیی شاری به‌غدا بۆ پشتیوانیكردن له دوایین داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه مه‌زهه‌به‌كانی نه‌جه‌ف رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و، خۆپیشاندانی فراوان چه‌نیدن شه‌قامی به‌غدای ته‌نی.
لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "خۆپیشاندان به به‌شداری سه‌دان هاووڵاتی به‌ڕێوه ده‌چن و درووشمه‌كانیان له داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا پێكهاتوون، كه له كاتی دوایین دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یان كۆبیچ، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق خستبوویه ڕوو".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه، "چالاكییه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له شه‌قامه‌كانی فه‌له‌ستین، نه‌هزه، بابول شه‌رقی "مه‌یدانی ته‌حریر"، كه‌ڕاده مه‌ریه‌م، به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز و ناوچه‌ی مه‌نسوور ده‌ستیان پێكردووه".
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، "لایه‌نگرانی مه‌رجه‌ع به ته‌واوی لق، دامه‌زراوه، ده‌سته و كه‌ژاوه‌كانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان له شاری به‌غدا بۆ پشتیوانیكردن له دوایین داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا سازكردووه، كه له به‌یاننامه‌ی په‌راوێزی دیداریدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی پێدابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "گرنگترین داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌ع بریتین له یه‌كه‌م: گرنگی هاوكاریكردنی كوتله سیاسییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، دووه‌م: نابێت لایه‌نه‌كان كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ته‌واوبوونی په‌یكه‌ری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، سێیه‌م: داوا ده‌كات گه‌نده‌ڵكاران له پێكهاته‌ی حكوومه‌ت دوور بخرێنه‌وه و چواره‌م: رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت و رێگه نه‌درێت هیچ وڵاتێك ده‌ست بخاته كاروباری ناوخۆی وڵات".
H.B