لێدوانه‌كانی سیمیۆنی له باره‌ی باڵۆن دۆر به‌خێرایی له میدیاكان بڵاوبووه‌وه
.jpg)
سیمیۆنی له لێدوانێكدا نیگه‌رانی و توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ده‌ربڕی كه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به مۆدریچ به‌خشی، ده‌شڵێت: هه‌موومان ده‌زانین له‌م سه‌رده‌مه چی ده‌گوزه‌رێت، كۆرتوا ئه‌مساڵ به باشترین گۆڵپارێزی 2018 ده‌ستنیشان كرا، به‌ڵام كاتێك له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو، ناڤاس خه‌ڵاتی باشترینی ساڵی وه‌رگرت.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له لوكا مۆدریچ ده‌كه‌م به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و یاریزانه شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه نه‌بوو.
سیمیۆنی گوتیشی: ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی 2018 ناچارم ده‌كات كه پێپكهنم، ئاخر ئانتوان گریزمان و رافایل ڤاران زۆر له مۆدریچ شایسته‌تر بوون، چونكه ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا سه‌یری شته‌كانیان كرد و هیچ نازناوێكی تاكه‌كه‌سیان به‌ده‌ستنه‌هێنا.