سيروان بارزانى: ده‌بێت ئه‌و حزبانه‌ى به‌شدارى حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵێنێك بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا بکات لەپێناو پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵام وه‌ك سيروان بارزانى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى رايگه‌ياند، دەبێت لایەنەکان بەڵێن بدەن لە نێوان حکوومەت ئۆپۆزيسیۆنبووندا یەکێكيان هەڵبژێرن.
هاوکات محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکرات پێیوایە ئێستا دۆخی ناوچەکە لە بارە تا کورد ببێتە خاوەنی دەستوور و گۆڕانکاری و چاکسازی بکات.
یەکگرتووی ئیسلامیش سەرباری یەکلابوونەوەی وەک ئۆپۆزيسیۆن، بەڵام دانانی دەستوور بە کارێکی پێویست دەزانێت.
هەرچەند پارتی دەیەوێت حکوومەتی داهاتوو حکوومەتێکی هاوپەیمانی بێت، بەڵام وەک کوردستان24 زانیویەتی کابینەی داهاتوو وەک کابینەی پێشوو نابێت و رێژەی حزبە بەشدارەکانی حکوومەت زۆر کەمتر دەبن.