له خولی نایابی كوردستان 3 یاری چارهنووسساز بهڕێوهیه
لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستانی ئێوارەی پێنجشهممه کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوهڕۆ بە کاتی هەولێر 3 یاری بەرێوە دەچن.
لە هەولێری پایتەخت یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی زێرەڤانی دەبێتەوە، زاخۆش بە هۆی سزادانی ناچارە لەم گەڕەدا لە شێخان رووبەرووی پێشمەرگەی هەولێر ببێتەوە، هەرچی هەندرێنە ئەمجارەیان لە یاریگەی خۆیان لە هەولێر رووبەرووی گازی باکوور دەبنەوە و دەیانەوێت لەم یارییەدا هەندێک لە برینەکانیان سارێژ بکەنەوە.
ههولێر ـ زێرهڤانی
لە پایتهختی باشووری كوردستان، یانەی ھەولێر لە بەردەم ھاندەرانی رووبەروو یانەی زێرەڤانی شاری دھۆك دەبێتەوە.
ھەولێركە بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەكە دەبندرێت، لە چوار یاری رابردووش تەنھا دوو خاڵی كۆكردۆتەوە.
ھەرچی تیپهكەی سلێمان رەمەزانی راھێنەری زێرەڤانیە لە یاری رابردوو لە نێو یاریگای خۆی سەركەوتنی بەسەر ھەندرێن بە دەستھێناوە و بە كۆكردنەوەی9 خاڵ لە پلەی حەوتم دێت، زێرهڤانی دهیهوێت بە سەركەوتن لەسەر ھەولێر خۆی لە پلەكانی پێشەوە نزیك بكاتەوە.
پێشمهرگهی ههولێر ـ زاخۆ
لە یارییەكی تردا یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە شێخان دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ، بە ھۆی شهڕوئاژاوەكانی یاری دھۆك و زاخۆ لە گەری رابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وەك سزایەك بریاری دا زاخۆ یارییەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام بدات، زاخۆ بە ھەشت خاڵ لە پلەی ھەشتهم دێت، له بهرامبهردا پێشمەرگەی ھەولێرش گەری رابردوو لە سەر دەستی برایەتی تووشی دووەم شكست بوو لە خولەكە خاوەنی 13 خاڵه و پلەی سێیەمی گرتوە.
ههندرێن ـ گازی باكوور
لە یارییەكی تردا یانەی ھەندرێنی شاری ھەولێر پێشوازی لە یانەی گازی باكووری شاری كەركوك دەكات، ھەندرێن لەم وەرزە كهوتۆته دۆخێكی خراپ و تاكو ئێستا تەنھا پێنج خاڵی ھەیە و لە پلەی دوازدەمین دەبیندرێت، له بهرامبهردا گازی باكووریش بە 7خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبهندییهكه دێت.