سه‌رۆك بارزانى و ساڵح موتڵه‌گ كۆده‌بنه‌وه
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى كۆبوويه‌وه.
ئه‌مڕۆ بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له شارى به‌غدا به‌رده‌وامن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به سه‌ردانێك و به سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه.