به‌غدادييه‌كان به گرنگييه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى
K24 – به‌غدا:
توێژه جیاوازەکانی شاری بەغدا بە گرنگیيەوە لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەڕوانن، هاووڵاتيان پێیان وایە ئەم سەردانە مێژووییە و ھەنگاوێکە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق.
له‌و باره‌يه‌وه، ئەسیر بەغدادی جێگری سکرتێری یەکێتی رۆژنامەنوسانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، کورد لە سەردەمی رژێمی به‌عس، حوکمڕانی خۆیی کردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت لەیەک تێگەشتنی زیاتر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ھەبێت.