هاوپه‌يمانى فه‌تح: سه‌ردانى بارزانى بۆ به‌غدا ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى نوێى په‌يوه‌ندييه‌كانه
K24 – به‌غدا:
هاوپه‌يمانى فه‌تح، رايگه‌ياند، سه‌ردانى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بۆ به‌غدا كردنه‌وه‌ى ده‌رگا و ئاسۆى نوێيه به رووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له هاوپه‌يمانى فه‌تح، ميساق حامدى رايگه‌ياند، سه‌ردانى بارزانى بۆ به‌غدا سوودبه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هه‌ڵوێسته سياسى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
گوتيشى: ئه‌و سه‌ردانه ئاسۆى نوێيه بۆ قۆناغى داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا.
روونيشيكرده‌وه، له‌و سه‌ردانه‌يدا بارزانى له ميانى كۆبوونه‌وه‌كانى فشار ده‌خاته سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت و لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى 2019 زياد بكرێت و مووچه‌ى پێشمه‌رگه بدرێت و رێگه‌ش بدرێت هه‌رێمى كوردستان بڕێك له نه‌وتى خۆى بفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.
له دواى پێشوازى لێكرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبوويه‌وه.
بڕياريش وايه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببێته‌وه.