به ڤیدیۆ.. په‌یوه‌ندی نێوان چوار سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچی دابه‌شبوونی سیاسی دیموكراتخواز و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیاوازی له نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درووستكردووه، به‌ڵام دۆستایه‌تی هه‌ندێكیان له لووتكه‌دایه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له كاتی پرسه‌ی (جۆرج ده‌بلیو بوشی باوك)، كه سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆستایه‌تی نێوان جۆرج بووشی كوڕ، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆباما ده‌رده‌خات، كه له زۆربه‌ی بۆنه‌كان، شیرینی پێده‌دات.
پێشتریش له كاتی پرسه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین، گه‌وره سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا، جۆرج بووشی كوڕ، شیرینی له لۆرای هاوسه‌ری وه‌رده‌گرێت و ده‌یداته میشێل، كه له ته‌نیشت ئۆبامای هاوسه‌ری دانیشتووه، له كاتێكدا بووش كۆمارییه و میشێلیش له دیموكراتخوازه‌كانه.
به پێچه‌وانه‌وه، نێوانی تره‌مپ و بێل كلینتن و هیلاری هاوسه‌ری، ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
هه‌فته‌ی رابردووش، گرژی نێوان تره‌مپ و میشێل زیاتر هه‌ڵكشا، دوای ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی یه‌كتر كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، تره‌مپ و مێلانیای هاوسه‌ری، ته‌نها ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئۆباما و میشێل ده‌كه‌ن و ته‌وقه له‌گه‌ڵ كلینتن و هیلاری ناكه‌ن، كه له پێشه‌وه دانیشتوون.
ترامب وبوش.. مواقف غريبة لا تنتهي#شاهد_سكاي pic.twitter.com/JInCm4OpNx
— سكاي نيوز عربية (@skynewsarabia) December 6, 2018
ئ. م