تمه‌ن هه‌ڵكشا و هه‌نارده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئێران گه‌يشته حه‌وت ئه‌وه‌نده
K24 – هه‌ولێر:
له نوێترين پێشهاتى ئابووريدا، ئه‌مڕۆ به‌هاى تومه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى رووى له هه‌ڵكشان كرد و هاوكات ئاستی هه‌نارده كردنی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ ئێران حه‌وت هێنده زیاتر بووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی ده‌زگای ئاماری ئه‌مریكا له دوایی سه‌پاندنی گه‌مارۆ‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاستی هه‌نارده كردنی به‌رهه‌مه نا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌راورد به ساڵی رابردوو حه‌وت هێنده زیادی كردووه و گه‌یشتوه‌ته زیاتر لە 109 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له 2017دا ئاستی هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئه‌مریكا بۆ ئێران ته‌نيا 16 ملیۆن دۆلار بووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، كۆمیسیونی ئابووری ئێرانی رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیاتر به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌های تومه‌ن له به‌رامبه‌ر دۆلار.
گوتيشى: متمانه‌ی خه‌ڵك و بازرگانه‌كان جارێكی دیكه به ده‌ست ده‌هێنينه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌های تومه‌ن نرخی كاڵاكانیش كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌رزانتريان بكه‌ن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه پێش داخستنی بازاره‌كانی دراوی ئێران نرخی هه‌ر 100د دۆلاری ئه‌مریكا گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار تومه‌ن.