بڕی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی عێراق دیاری کرا

رێکخراوی ئۆپێک نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی ئۆپێك بڕیاری دا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ ملیۆنێك و 200 ھەزار بەرمیلی رۆژانە كەمبكرێتەوە و پشكی عێراقیش لەو كەمكردنەوەیە لە سنووری 140 ھەزار بەرمیل دەبێت.

سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "رێكخراوی ئۆپێك زیاترین كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەركەوتووە و عێراقیش كە ساڵی رابردوو 220  ھەزار بەرمیلی رۆژانەی بەركەوتووبوو لەو كەمكردنەوەیە، ئێستا تەنھا لە سنووری 140 ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەبێت".

ئەلغەزبان ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئاستە بۆ عێراق بە ئاستێكی پەسەندکراو ھەژماردەكرێت، بەتایبەتی كە نرخی نەوت لە بوودجەی 2019ی عێراقدا 56 دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێك.

كۆی گشتی كورتھێنان لە عێراق دەگاتە %20 و ئەمەش لە كاتێكدایە ئەندامانی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك، ھەفتەی رابردوو لە ڤییەنا بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت كۆبوونەوە و ئامانجییان بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بوو.

ئەژین قادر

H.J