داوا ده‌كرێت كلاسیكۆی ئیسپانیا له وڵاتی ئارجێنتینا بكرێت
هانده‌رانی ریڤه‌رپله‌یت و بۆكاجۆنیۆرز داوا ده‌كه‌ن كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له ئارجێنتینا بكرێت و له‌م پێناوه‌یشدا له بۆینس ئاریرسی پایته‌ختی ئارجێنتینا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
وه‌كو وه‌ڵامێك دژی به‌ڕێوه‌چوونی سوپه‌ر كلاسیكۆی نێوان ریڤه‌رپله‌یت و بۆكا جۆنیۆرز له سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید، هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه‌یه داوا ده‌كه‌ن كلاسیكۆی داهاتووی ئیسپانیا له وڵاته‌كه‌یان بكرێت.
ئارجێنتینهكان ده‌ڵێن وه‌كو چۆن كلاسیكۆی وڵاته‌كه‌یان له ئیسپانیا كراوه، ده‌توانرێت كلاسیكۆی زه‌ویش له نێوان ریال و بارسا له وڵاته‌كه‌یان بكرێت و ده‌توانن له وڵاته‌كه‌یان به ئارامی ئه‌و یارییه بكه‌ن.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی لیبه‌رتادۆریس به‌هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌ران، له وڵاتی ئارجێنتیناوه بۆ ئیسپانیا و یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ گواسترایه‌وه، بڕیاره یارییه‌كه‌ش سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.