"ئه‌م دوو یاریزانه یانه‌ی یوڤێنتۆسیان به مه‌زنی هێشتۆته‌وه"
جۆرجیۆ كیلینی و لیۆناردۆ بۆنۆچی كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته سه‌رووی 30 ساڵ، به‌هۆی ئه‌م لێكتێگیشتن و هاوسه‌نگییه‌ی به هێڵی به‌رگرییان به‌خشیوه، سه‌لماندوویانه ته‌مه‌ن لای ئه‌وان ته‌نیا ژماره و هیچی تر.
كیلینی و بۆنۆچی، ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له هێڵی به‌رگری ده‌یكه‌ن سرووشتی نییه و به ته‌واوه‌تی به‌سوود بۆ سه‌رجه‌م رێز و هێڵه‌كانی یوڤی شكاوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان ئه‌م دوو به‌رگریكاره دایه تەمەنی ئەم دوو یاریزانەی به گه‌نجی هێشتۆته‌وه و هه‌رگیز هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن له ئاست و جووڵه‌ی نێو یاریگه‌یان ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.
كیلینی و بۆنۆچی زۆر لێزانن، له نێو یاریگه به كه‌مترین وزه زۆرترینجار به‌رپه‌چی هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه‌وه و ده‌زانن لە چ حاڵەتێکدا سەردەکەون، لەناو هێڵی سزا و سنوودق دەزانن چۆن دەوەستن و چۆن مامەڵە دەکەن.
كیلینی و بۆنۆچی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه مه‌ودای نێوانیان رێكخستووه و هەمووکات كه‌مترین بۆشایی و ده‌رفه‌تیان بۆ تیپی به‌رامبه‌ر هێشتۆته‌وه، کاتێک تۆپ لای تیپی دژبەرە بۆنۆجی کەمتر لە مەترێک ده‌كه‌وێته پێش كیلینی، ئەمەش وایکردووە هەم بۆشایی و هەم تۆپی بڵند بپچڕێنن.
یۆڤی ساڵانێكی زۆره لە ڕووی بەرگرییەوە به گه‌وره‌یی ماوه‌ته‌وه، چونکە خاوەنی عەقڵیەتێکی مەزنن، خاوەن یاریکردنێک و مامەڵەکردنێکی مەزنن لەگەڵ تیپی دژبەر، بۆیە هەمووکات بە سەرکەوتوویی لە یاریگادا دەچنە دەرەوە، ئامارەکانیش بەڵگەن، له دوایین 5 یاری گۆڵەکەیان بە خاوێنی ڕاگرتووە دژی یانەكانی (ئەیسی میلان، ئینتەر میلان، ڤالێنسیا، فیۆرۆنتینا و سپاڵ)، هەرەوها لە سێریا ئەیشدا لە ١٥ یاریدا ١٤ یاری سەرکەوتوو بوونە و له یارییه‌ك بەرامبەر بوون، هیچ شکستێکیان نییە.
بۆچوونی: عیماد نوح سلێمان