سێ وەزیر حكوومەت پەكدەخەن

دەنگ لەسەر ناوی پێنج وەزیر دەدرێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ناوی 5 وەزیری كابینەی حكوومەت بدرێت و دەنگدان لەسەر سێ وەزیری دیكەش دوادەخرێت.

فازڵ جابر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر ناوی 5 وەزیری حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی تەرخان دەكرێت، دەنگدان لەسەر كاندیدان بۆ ھەرسێ وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و داد دوادەخرێت.

كوتلە سیاسییەكان ناكۆكی زۆریان لەسەر ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ھەیە و یەكێتیش داوای پۆستی وەزارەتی داد دەكات.

لە 12/5/2018 ھەڵبژاردن بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، 2/10/2018 عادل عەبدولمەھدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا.