"بارسێلۆنا به خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین هاته سه‌رهێڵ"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاماده كردووه و یه‌كه‌مین بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 9 دێسێمبه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی به به‌های 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواسستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاماده كردووه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه بارسێلۆنا به‌م ئۆفه‌ره گه‌وره‌یه هیچ بیانووییه‌كیان بۆ ئیداره‌ی تۆتێنهام نه‌هێشتۆته‌وه و له كورترین ماوه‌ش گفتووگۆ له نێوان بارسا و یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ بكاته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، جیا له‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی دروست بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هاری كه‌ین له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی گه‌وره نیازی جێهێشتنی تۆتێنهامی هه‌یه و رازیبوونی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه.