داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق كیمیابارانی ھەڵەبجەی بە جینۆساید ناساندووە و حكومەتی عێراقیشی پابەندكردووە بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییانی كیمبارانی ھەڵەبجە و ئەنفال، به‌ڵام تائێستا کەسوکاری قوربانیانییه‌كان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبۆنەکراونه‌ته‌وه.
دوای ٤٤ساڵ لە بۆمبه‌بارانكردنی ھەڵەبجە، و ۳۰ساڵ لە کیمیاباران کردنی ئەم شارە، ھێشتا ئاسەواری وێرانکاری بەو ناوچەیەوە دیارە، خاتو "کافیە" كه یەکێکە لە خانمەکانی ئەم شارە و نموونەی یەکێك لەو ھەزاران ژنەیە، کە بەھۆی وێرانکاریەوە چەندین شەھیدی داوە و چەندین جار ماڵەکەی ڕوخێنراوە و ئاوارەبووه ده‌ڵێت: "تائێستا هیچ حكوومه‌تێك هه‌وڵی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بحه‌ی نه‌داوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریێكیش روویدابێت، ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆ بووه كه خۆی له‌سه‌ر پێی خۆی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه دوای هه‌ر نه‌هامه‌تیێك هه‌ژارانی ئه‌و شاره به‌ر له هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆیانداوه و له كه‌پر و ساباته‌وه ده‌ستیان به ژیان كردووه‌ته‌وه"
بە گوێرەی یاساكانی ژمارە ۱٦و ۲۰ی عێراقی كه لەساڵی ۲۰۰۹و ساڵی ۲۰۱۰دەرچون و تایبه‌تن به بەقەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێم بەسەرجەم تاوانەکانی کیمیاباران، ئەنفال و ڕاگواستن، پێویستە كه‌س و كاری قوربانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەو بکرینەوە، بەڵام تائیستا حكوومه‌تی به‌غدا هیچ هه‌نگاوێكی به‌و ئاراسته‌یه نه‌ناوه.
له‌مباره‌شه‌وه كامه‌ران مسته‌فا، بەڕێوبەری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەڵەبجە، داوا ده‌كات، پاکێجێکی تایبەت بە قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری شەھیدان، بەتایبەتیش کیمیاباران دەربکەن، بۆ ئەوەی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان دیاری بکریت و وەک پێویست خزمەت بکرین.
ھەڵەبجە لەسایەی رژێمه یەک لەدوایەکەکانی عێراق چەندین جار رووبه‌ڕووی وێرانکاری و ڕاگواستن بووە و لەساڵی ۱۹۷٤ بەبۆمبی ناپاڵم زۆریک لە گەڕەکەکانی ئەم شارە خاپور کران و ژمارەیەک شەھید و برینداری بەدوای خۆیداھێناوە، لەساڵی ۱۹٨۷ـيش گەڕەکی کانی عاشقان بەتەواوی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خاپورکرا، لەساڵی ۱۹٨٨ـيش بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بۆمبه‌باران کرا, به‌و هۆیه‌شه‌وه ٥ ھەزار خه‌ڵكی بێ‌تاوان شەھید بوون و زیاتر لە ۱۰ھەزار كه‌سیش برینداری ھەبووە، و بەیەکجاری ئەم شارە وێران کرا, ته‌نیا تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه كورد بوون.
H.B