نادیە موراد لە قوربانیی دەستی داعشەوە بۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵ
K24 - ئۆسلۆ
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2018 ده‌درێت به نادیه موراد و دینێس مەكواگی، پێش رێوڕەسمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له ئۆسلۆی پایته‌ختی نەرویج كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوون، ئه‌و چالاكییانه به به‌شداری كوردستانیان و نەرویجییه‌كان ئەنجامدران، بڕیاریشە ئەمڕۆ رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەڕێوەبچێت.
لە چوارچێوەی ئەو رێوڕەسمەدا و له سیمینارێكدا چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی لەبارەی كۆمه‌ڵكۆژی له شوێنه جیاجیاكانی جیهان باسكران و ئەوەشخرایەڕوو كە هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وامن. به‌شدارانی سمیناره‌كه وێڕای پیرۆزباییان له نادیه موراد، به ده‌نگی هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌شی ده‌زانن كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی.
مه‌مۆ فه‌رحان، وه‌زیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێشووتری له حكوومه‌تی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "بەخشینی خەڵات بە نادیە موراد دەستكەوتێكی گەورە بوو بۆ گەلی كورد و عێراق بە گشتی، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چونكە یەكەمجارە ئەو خەڵاتە ببەخشرێتە كەسێك لە ناوچەكەدا".
به‌شی دووه‌می سمیناره‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ فیلمێكی دۆكیومێنته‌ری لەسه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تی نادیه موراد و ئێزیدییه‌كان. ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵی دابوو ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتوور و ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی ئێزیدییه‌كان بخاته به‌ر چاوی بینه‌ر.
عه‌باس خه‌زالی، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینەمایی رایگەیاند: "دەتوانین بە رێگەی دۆكیومێنت كردنی بەڵگەكان و ھونەری سینەمایی ئازار و ئەشكەنجەی گەلەكەمان بگەیەنینە جیھان، ئەو فیلمە باس لە مێژوویی شنگال و ئازارەكانی كوردانی ئێزدی و پیرۆزی لالش دەكات".