نوێنه‌رێكى كورد بۆ په‌رله‌مانى ئه‌رمينيا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا
K24 – يه‌ريڤان:
چالاك و كه‌سايه‌تى ناسراوى كوردانى ئه‌رمينيا، كنیازێ حه‌مید، جارێكى ديكه توانى ده‌نگى پێويستى هاووڵاتيانى كورد له ئه‌رمينيا به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌وه به په‌رله‌مانتار.
كنیازێ حه‌مید، وه‌ك نوێنه‌رى پێكهاته‌ی كورد له ئه‌رمینیادا وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ له ئه‌رمینیا هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، 2 ملیۆن 573 هه‌زار و 579 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نها ملیۆنێك و 260 هه‌زار و 800 كه‌س ده‌نگیان داوه.
له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى ئه‌رمينيادا،11 پارتی سیاسی كێبڕكێیان بوو له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 132 كورسی په‌رله‌مان.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئه‌رمینا، نیكۆل پاشایان دوای ئه‌وه‌ی له نیسانی رابردوو به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو سێرژ سێركیسیان له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لادرا و پاشایان هاته سه‌ر حوكم دواتر بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی دا.
به پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ی پاشایان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و پارتی فه‌رمانڕه‌وای له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا خسته ده‌ره‌وه‌ی بازنه و به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌رمینیا هه‌ر پارتێك كه متر له 5% بهێنێت ناتوانێت هیچ كورسیه‌ك له په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات. هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیش كه‌متر له 30 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت بچێته حكومه‌ته‌وه و ده‌بێت به ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌ماندا. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره 48.63 % ده‌نگی داوه به رێژه‌ی 12% كه‌متر له هه‌ڵبژاردنی رابردووه كه 4ى نيسانى 2017 به‌ڕێوه‌چوو.
كنیازێ حه‌مید كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد له ئه‌رمینیادا ده‌كات، بۆ جاری دووه‌م و به‌ده‌نگێكی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان.