سلێمانی و سنە رێكدەكەون
K24 - سلێمانی
بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی کەرتی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و زیاترکردنی ھەماھەنگی ھەردوولا، شاندێکی کارگێڕیی و بازرگانی پارێزگای سنە سەردانی سلێمانیان کرد و لێك تێگەشتنێکی نوێ واژوو کرا.
دوای قورستركردنی سزا ئابوورییهكانی سهر ئێران، تاران له ههوڵی گرنگیدانی زیاتره به پهیوهندییه ئابوورییهكانی لهگهڵ ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی، لە کاتی بەڕێوەچوونی 13مین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیش ئاستی ھەماھەنگی ھەندێك لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی سنووری سلێمانی زیاتر بوو، ئێستاش بۆ فراوانتركردنی ھەماھەنگیەكان و زیاتر بەرەو پێشبردنی ئاڵوگۆڕه بازرگانییهكان لێك تێگەشتنی نوێ واژوو دەکرێت، پارێزگاری کوردستان (سنە) پهرۆشی خۆی بۆ ههماههنگی و ئاسانكاری دەردەبڕێت و دەڵێت "ھەرکەسێك بیەوێت سەرمایەگوزاری لە ئێران بکات، ئەوا فەرشی سووری بۆ رادەخەن".
بە وتەی پارێزگاری سلێمانی گرنگییەکی دیکەی ئەم لێك تێگەشتنە بەرەو پێشبردنی کاری خاڵه سنوورییهكانی نێوان ئێران و پارێزگای سلێمانییە، چونکە ئەگەر دهروازهكان بە نێودەوڵەتی بکرێن، ئەوا نزیکەی 100 ھەزار ھەلیکار دەڕەخسێنرێ.
شهش لیژنه بۆ جێبهجێكردنی ئهم لێك تێشگهیشتنه تایبهت كراون، چەند فەرمانگەیەکی پارێزگای سلێمانی تێدا بەشدارن، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش، کە یەکێکە لە ئەندامی لیژنەکان|، دەڵێت ھەموو کارئاسانیەك بۆکاری بازرگانی دەکەین.
لە ساڵی 2007ـهوە ئەم لێک تێگەیشتنە لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کوردستان (سنە)دا واژوو کراوەو دوو ساڵ جارێك تازە دەکرێتەوە، ئەمساڵیش لە رێی دروست کردنی شەش لیژنەوە کارەکان رادەپەڕێنن، كه لیژنەکانی بازرگانی و وزەو رێگەوبان و مەرزەکان و چەند لیژنەیەکی دیکە له خۆ دهگرێت.