پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كه‌ركووك راى جياوازيان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
پارتی و یەكێتی خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك هه‌یه، بەڵام ئه‌و دوو حزبه له‌مباره‌یه‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. یەكێتی داوا دەكات پارێزگارێكی نوێ لەسەر پشكی حزبەكەی بۆ شارەكە دابنرێت، پارتیش بە پێچەوانەوە داوای پارێزگارێكی بێلایه‌ن بۆ كه‌ركووك ده‌كات، بەڵام یەك لەو بەربەستانەی كە ھەردوو لا ھەمان ڕای یەكتریان لەسەری ھەیە، چوونە دەرەوەی ئەو ھێزە بیانیانەیە كە ئێستا لە شارەكەدان.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسه سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت: "بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك پێویسته هه‌موو ئه‌و هێزه بیانیانه له‌و شاره بچنه ده‌ره‌وه، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركووك و شاره‌كانی دیكه‌دا گرتووه و، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبییش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژی تیرۆر بن، ئه‌ركی پاراستنی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش بدرێته پۆلیسی ناوخۆیی".
پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته پارێزگارێك بۆ شاری كه‌ركووك دابنێین" و گوتی: "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌داین، كه پێویسته پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك رێك بكه‌ون، كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت".
ئێستا كەركوك كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازییه‌وه به‌ڕێوه دبرێت, ماوەی زياتر له ساڵێكه پارتی و یەكێتی لەسەر چۆنیەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئه‌و شاره رای جیاوازیان ھەیە. یەكێتی سوورە لەسەر دانانی پارێزگارێكی نوێ لە پشكی حزبەكی، پارتیش داوا دەكات پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ئەو شارە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی. ئەمەش بوەتە ھۆی ئه‌وه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك نەتوانێت كۆببێتەوە.
لای خۆشیه‌وه كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سه‌ره‌تا پێویسته دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، دواتر پارێزگاری شه‌رعی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه، خۆی چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئاخۆ له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێیته‌وه", ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر پارێزگاری شه‌رعی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌و كات به‌بۆچوونی ئێمه وه‌ك پارتی، ده‌بێت كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكرێت".
لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، پارتی لێژنەیەكی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك پێكھێناوە، دۆسیه‌كه‌ش ئێستا لەدەست ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركوك - گەرمیانى پارتی دیموكراتی كوردستانه. لێژنەكەش لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكەی كەركووك گفتوگۆیان كردووە، دواجار دیار نییە چ كاتێك پارتی و یەكێتی لەسەر ئاساییكردنەوەی كەركوك دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
H.B