كوردستان 24 سیناریۆكانی پێكهێنانی كابينهی نۆ دهخاتهڕوو
K24 - ههولێر:
بەرپرسێکی یەکێتيی نیشتمانی كوردستان، ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن و دەشڵێت کابینەی نۆیەم کابینەیەکی جیاواز دەبێت، هەفتەی داهاتووش گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەستپێدەکاتەوە.
گفتوگۆی لایەنەکان بۆ بەشداریکردن له حکوومەت دەریخست پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی گۆڕان و بە بەشداری پێکهاتەکان دەبێت, ئەمەش له دوو رۆژى رابردوودا بە روونی دەرکەوت.
پارتی راشكاوانه دهڵێت: "جارێکی دیکە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ حکوومەتی بنکە فراوان و فيفتی بە فيفتی".
بەپرسێکی یەکێتيش ئاشکرای دەکات کابینەی نۆیەم کابینەیەکی هاوپەیمانی دەبێت و پارتی و یەکێتی و گۆڕان رۆڵى سەرەکیان دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەت و لە بواری ئابوری و دیبلۆماسیش کابینەیەکی جیاواز دەبێت.
پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوو جار لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبووەتهوە، لەسەر چەند هەنگاوێکيش گەيشتنە رێککەوتن و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکان دەسپێدەکەنەوە.
بڕیاریشه ههفتهی داهاتوو شاندێكی پارتی سهردانی پێكهاتهكان بكات، چونكه ئهو حزبه سووره لهسهر بهشداریێكردنی پیكهاتهكان له كابینهی نۆیهم.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24، یهكێك لە سیناریۆکانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەم شێوەیە دەبێت:
سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی, كه دوو جێگری دهبێت، جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمان: بۆ پارتی و جێگری دووهمیش بۆ پێكهاتهی كلۆد ئاشووری دهبێت.
سیناریۆی پێکهێنانی حکوومەتیش لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەی تورکمان دەبێت.