ره‌شنووسی بودجه گه‌ڕێندرایه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
K24- هه‌ولێر:
دوای ناڕه‌زایی نوێنه‌رانی كورد و به‌شێكی دیكه‌ی لایه‌نه‌كان، پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ حكوومه‌ت و نوێنه‌رێكی كوردیش ده‌ڵێت: نووسراومان به ده‌ست گه‌یشتووه, كه پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ له 14% له بودجه‌ی گشتی عێراق زیادكراوه و پێشبینیش ده‌كه‌ین، گۆڕانكاری دیكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بكرێن.
پاش ئه‌وه‌ی نه‌توانرا ئه‌و پڕۆژه یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێپه‌ڕێندرێت، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له‌دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدا بۆ ساڵی 2019ی ئاماده كردبوو و تێیدا پشكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له 12.67% دیاریكرابوو، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بۆ هه‌مواركردنه‌وه و راستكردنه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرایه‌وه, ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زیادكردنی پشكی هه‌رێم بۆ له 14% نیشاندا.
له‌مباره‌شه‌وه رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بودجه پێكهێندراوه، ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی زیاد بكرێت، حكوومه‌تی عێراقیش هه‌نگاوی باشی به‌و ئاراسته‌یه ناوه و بڕێك پاره‌ی زیاتر بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردووه، كه پێشتر خاڵێكی ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو".
له‌كاتێكیشدا ھاوڵاتیان و حکومەتی ھەرێمی كوردستان چاویان لەوەیە، به‌شه بودجەی ھەرێم زیاد بكرێت و قه‌یرانی دارایی و پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "دوو رێگا له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، رێگای یه‌كه‌م كه رێگا درووسته‌كه‌یه ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی بگاته رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی به‌غداش پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت و پشكی هه‌رێم له بودجه وه‌ك خۆی بنێرێت. رێگه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت، به‌ڵام ئه‌م رێگایه خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێم ناكات".
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌ی كردبوو، جیا له ناڕه‌زایی كورد به‌رامبه‌ر پشكی هه‌رێم، پارێزگاكانی بەسڕە و نەینەواش ناڕه‌زایان له‌سه‌ری هه‌یه و داوای زیاد کردنی بەشە بودجەکانیان دەکەن، دوای گۆڕانكارییه‌كانیش له روشنووسه‌كه‌ی، پێشبینی دەکرێت سەرەتای ساڵی داھاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بۆ ده‌نگدان بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
H.B