فڕۆکە جه‌نگییەکانی تورکیا پێنج بنکەی پەکەکەيان لە شنگال بۆردومان كرد
K24 - دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، پێنج بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ی شلۆ و سه‌كینیێ له رۆژئاوای شنگال بۆردومان كردووه.
حەیدەر شەشو، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کوردستان 24، گوتی: " فڕۆکەکانی تورکیا پێنج بنکە و شوێنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی شلۆ و سەکینیێ لە رۆژئاوای چیای شنگاڵ کە هێزەکانی پەکەکه بە چڕی لەو شوێنانە هەیە بۆردومانکرد."
شەشۆ ئەوەشی گوت: " بۆردومانی تورکیا زیانی گیانی هەبووە و بەم شێوەیە، نا ئارامی و نەسەقامگیرییەکی زیاتر بۆ رەوشی ژیان لە شنگاڵ بەرپا دەبێت".
لە لایەکی دیكه‌وه، فەهد ئەلحامید، قائیمقامی سەپێندراوی شنگال بۆ کوردستان24, روونیكرده‌وه کە ئەم بۆردومانانە مەترسیی گەورەن لەسەر شنگال و خەڵکەکەی.
ماوه‌یه‌كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستپێكردووه و بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان ده‌كات.
ئ. م