حه‌لبووسی گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
ئومێد سه‌باح له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ هه‌ولێر سه‌ردانێكی فه‌رمییه و دیداری سیاسیی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، حه‌لبووسی، سبه‌ی هه‌ینی له دهۆك له مه‌راسمێكی تایبه‌ت به كوردانی ئێزدی به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانی حه‌لبووسیه بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.