ده‌ميرتاش: دادوه‌رانى دادگا بێلايه‌ن نين
K24 – ئه‌نقه‌ره:
دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دواخرا.
دادگای ئه‌نقه‌ره، دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی بۆ رۆژی 23ى مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دواخست.
دوێنێ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌م رۆژی دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی، ده‌میرتاش رایگه‌یاند، دادوه‌رانی دادگای ئه‌نقه‌ره ئه‌ركی دادوه‌ری بۆ نه‌هێشتنی ناسنامه‌ی سیاسی ئه‌و بهركادههێنن و هێز ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا.
ده‌میرتاش گووتیشی: دادوه‌ران وه‌كو ئه‌ندامانی ئاكپارتی بڕیار ده‌ده‌ن و ئه‌ویش وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی هه‌ده‌په دادگایی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاساییه و دادوه‌رانی دادگای ئه‌نقه‌ره بێ لایه‌ن نین.