چەند راوچییەک دڵی گورگەکان بە کاڵی و گەرمی دەخۆن
K24 – ههولێر:
چەند راوچییەک لە وڵاتی کازاخستان رەوە گورگێک دەکوژن و دواتر بە کاڵی و گەرمی دڵییان دەخۆن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دوو هەفتە لەمەوبەر، گورگەکان دزەیان کردووەتە ناو رانە مەڕێکی ئەم راوچییانە و ژمارەیەکییان لێ کوشتن، ئەمەش وایکردووە، راوچییەکان دەست بدەنە تفەنگەکانیان و گورگەکان بدۆزنەوە و دڵییان بخۆن.
چالاکوانانی پاراستنی مافەکانی ئاژەڵان دەڵێن: "سروشتی ئەو گورگانە وایە، دەبێت ئاژەڵێک بکوژن تاکو نەمرن لە برسا، کۆمەڵکوژیان بەو جۆرە شەرمەزار دەکەین و دەبێت یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات".
H.J