ملیۆنان وێنه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك دزه‌یان پێكراوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فه‌یسبووك، دانی به بوونی كه‌لێنێكی ئه‌منی له سیسته‌می تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی داناوه، كه به‌هۆیه‌وه ملیۆنان وێنه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه، دزه‌یان پێكراوه، كه ده‌گاته نزیكه‌ی 6.8 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌نداوێكدا، روونیده‌كاته‌وه، گرفته ته‌كنیكییه‌كه له ئه‌پی فه‌یسبووك هه‌بووه له مۆبایله‌كان و له‌و رێگه‌یه‌وه وێنه‌ی 6.8 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر دزه‌یان پێكراوه.
كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و وێنانه‌ی به‌كارهێنه‌ران كه دزه‌یان پێكراوه، مه‌رج نییه له فه‌یسبووك بڵاویانكردبێته‌وه، به‌شێكیان ته‌نها وێنه‌كه‌یان له‌ناو مۆبایلداناوه، یاخود ته‌نها له ستۆری فه‌یسبووك له ماوه‌ی 13 تاكو 25ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
فه‌یسبووك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، شاره‌زایانییان ئه‌و كه‌لێنه نوێنه‌یه‌ی ئه‌په‌كانییان دۆزیوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ریان كردووه، له داهاتووشدا ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و داواش له‌وانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و وێنانه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، ره‌شیان بكه‌نه‌وه و بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
دانپێدانانه‌كه‌ی فه‌یسبووك له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مساڵ له دوو حاڵه‌تدا جارێك 50 ملیۆن و جارێكی دیكه 90 ملیۆن ئه‌كاونتی فه‌یسبووك هاككراون و ئه‌مه‌ش به سێیه‌م حاڵه‌ت داده‌نرێت كه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك دووچاری ده‌بنه‌وه.
ئ. م