ئاڵا
ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی یه‌كێك له سومبله گرنگه‌كانی كوردستانه ، كه ئه‌ویش ئاڵاكه‌یه‌تی . ئه‌م ئاڵایه یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ، كه له سه‌رمانه هه‌م خۆی به پیرۆزی ڕابگیرێ و هه‌م ڕۆژه‌كه‌شی كه بۆی دیاركراوه .هه‌بوونی ئاڵا ده‌سكه‌وتێكی ساده نیه، به‌تایبه‌ت كه له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تاندا وه‌ك سومبلی سه‌روه‌ری هه‌ژمارئه‌كرێ . له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئاڵا بۆ ده‌وڵه‌تانی تر ، به‌عیراقیشه‌وه سومبلی سه‌وه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه بێ ، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كوردستانی ئاڵاكه‌مان سومبلی بوونی گه‌له‌كه‌شمانه.
له‌مێژووی سه‌د ساڵه‌ماندا هه‌م له ئارارات و هه‌م له كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراوه‌و له‌ژێر شایسته‌یی و شكۆی ئاڵاكه‌دا به‌رگری كراوه. له‌باشووری كوردستاندا ، له‌و ڕۆژه‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان (1999) یاسای ئاڵای په‌سندكرد، بووه به سومبلێكی په‌یوه‌ست به كه‌رامه‌تی كورده‌واری و تاكه‌كانی ، هی هه‌موو پێكهاته‌كانی .له‌و ڕۆژه‌شه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش و شه‌ڕی به‌رگری له كوردستان له 16 یئۆكتۆبه‌ری 2017 ه‌وه له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا جه‌نگاوه‌و به‌رگری كردووه، ئه‌و به‌رگرییه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌رگریكردنیش بووه له ئاڵاكه . هاوكات ئاڵای كوردستان قووڵایی كوردستانیه‌تی له‌به‌شه‌كانی تریش وه‌رگرتووه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش نیشانه‌و ئاماژه‌و سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بێت ، لانی كه‌م له یه‌كخستنی سومبله‌كانی كوردستان ، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه هێشتا له‌وڕووه‌وه مشت ومڕو ململانێ ماوه ، به‌ڵام له‌هه‌موو به‌شه‌كاندا هێزه سیاسیه مێژووییه‌كان و تاكه‌كانی كوردستان له به‌شه‌كانی تریشدا، له‌گه‌ڵ ئاڵای په‌سندكراوی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ڕه‌سمی مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن ، وه‌ك چۆن له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یارانی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی پێیان خۆش نیه گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانیدا خاوه‌نی سومبلی سه‌روه‌ری و بوون و كه‌رامه‌تی خۆی بێ ، دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه مه‌گه‌ر هێندێ جار وه‌ك شتێكی پرۆتۆكۆلی و ناچاری لێی نزیك ببنه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م ، لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا دژ‌و ناكۆك و ڕكابه‌رن ، نه‌ك هه‌ر ئێستا به‌ڵكو له ڕابردووش‌دا له‌هه‌مبه‌ر هه‌بوونی ئاڵادا وه‌ستاونه‌ته‌وه ، بۆ سه‌لماندن و بیرخستنه‌وه‌ش یاسای حزبی به‌عس سه‌باره‌ت به (ناوچه‌ی كوردستان بۆ ئۆتۆنۆمی )كه له 1974 دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عس كردوویه‌تی به یاسا ، به‌هیچ جۆرێك ئاماژه به مافی هه‌بوونی ئاڵای ( كوردستانی ئۆتۆنۆم ) نه‌دراوه . ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه بۆ گه‌وره‌یی و گرنگی و شكۆی هه‌بوونی ئاڵا .بۆیه له‌م یاده‌دا،به‌رزڕاگرتنی شكۆی ئاڵاكه‌مان مه‌ودایه‌كی جه‌ماوه‌ری پتری به‌خۆوه‌ئه‌گرت و خۆزگه هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان هه‌ركه‌سه‌و له‌سه‌ر ماڵی خۆی و له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێلی خۆیدا ئه‌و سومبله‌ی بوون، سه‌وه‌ری و شكۆمه‌ندی كوردستانیان هه‌ڵئه‌دا، نه‌ك ته‌نیا له دام وده‌زگا فه‌رمیه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش قووڵایی زۆرتر به مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی هه‌بوونی ئاڵا ئه‌به‌خشێ .