سبەی شاندی پارتی دەگاتە سلێمانی

لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

سبەی سێشەممە 18/12/2018 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی شاندێكی پارتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان سەبارەت بە پێكھێنانی حكومەت سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ ھەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی روونیکردەوە، شاندەكەی پارتی لە ئازاد بەرواری و مەحموود مەحەمەد و ھێمن ھەورامی و فرسەت سۆفی پێكدێت.

پارتی گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكھێنانی حكومەت چڕكردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمە سێیەم كۆبوونەوەیە كە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان دەیکات.

H.J