ئالێگری به‌خێرایی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
دوای ئه‌نجامدانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ كه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی لێكه‌وته‌وه، ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی په‌یامێكی له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینی چاودێرانی وه‌رزشی و میدیاكان ئه‌م یارییه به یه‌كێك له رووبه‌ڕبوونه‌وه سه‌خته‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێش یارییه‌كه سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هیوای ئه‌وه‌ی خواست ته‌نیا له‌م قۆناخه به‌هۆی كریستیانۆ له یوڤێنتۆس به‌دوور بێت، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو، به‌وپێیه‌ی له قۆناخی داهاتوو له‌سه‌ر برینی بلیتی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس راسته‌وخۆ دوای راكێشانی تیروپشكه‌كه، په‌یامێكی كورتی به زمانی ئیتاڵی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: ئێمه ئامانجمان هه‌یه و هیچ شتێك نامانترسێنێت.
یوێفا له مه‌راسیمێكدا كه له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی راكێشا.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو: (شالكێ ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ یوڤێنتۆس)، (مانچێسته‌ر یونایتد ـ پاریس سانجێرمان)، (تۆتێنهام ـ دۆرتمۆند)، (لیۆن ـ بارسێلۆنا)، (رۆما ـ پۆرتۆ)، (ئا‌یاكس ـ ریال مه‌رید)، (لیڤه‌رپوول ـ بایرن میونشن).
یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 12 و 13ـی مانگی شووباتی 2019 به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 5 و 6ـی مانگی 3/ 2019 ده‌ستپێده‌كات.